ته‌له‌ریک خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی به‌شی IT هه‌موو داموده‌زگایه‌كی حكومی و ئه‌هلی ده‌كات به باشترین و خێراترین شێوه.
ته‌له‌ریک گرێبه‌ستی (مانگانه، ساڵانه) ده‌به‌ستێت له‌گه‌ڵ هه‌موو داموده‌زگایه‌كدا بۆ سه‌رپه‌رشتی به‌شی IT ، یان (گرێبه‌ستی كراوه) واته هه‌ر كاتێك پێویستت به خزمه‌تگوزاری IT بوو ده‌توانرێت به پێی شێوازی ئیشه‌كه و كاتی چاككردنی كێشه‌كه پاره بدرێت.
هه‌موو زانیاریه‌كانی كۆمپیوته‌رو نێتۆركی هه‌ر داموده‌زگایه‌ك پارێزراو ده‌بێت له داتابه‌یسی ئێمه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌خێراترین شێوه چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بكات كه دێته رێگه‌یان له كاری رۆژانه‌دا.
ئه‌م بیرۆكه یه بۆ كوردستان نوێیه، له‌كاتێكدا زۆربه ووڵاتانی پێشكه‌وتوی جیهان به‌كاری دێنن. گرنگی ئه‌م كاره له‌وه‌دایه كه نرخی كه‌متره له‌وه‌ی كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك سه‌رپه‌رشتی به‌شی IT ده‌زگایه‌ك بكات.
زۆربه‌ی داموده‌زگاكان كۆمپیوته‌ر به‌كاردێنن، به‌ڵام هه‌میشه كێشه‌یان نابێت، هه‌ركاتێك كێشه دروست ببێت كارمه‌ندی ڕاهێنراوی ئێمه سه‌ردانی ئه‌و داموده‌زگایه ده‌كات و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات و له‌هه‌مان كاتدا پلانی گه‌شه‌كردنی به‌شی IT ئه‌و داموده‌زگایانه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باشترین خزمه‌تگوزاریان پێشكه‌ش بكه‌ین به‌بێ وه‌ستان.